ناو: ڕێبوار
نازناو: ڕێبوار گەڕەدێیی
ناوی باوک: کەریم مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گەڕدەێ#ی شارەدێی #سیتەک#
$ژیاننامە$
کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی و ناوچەی شارباژێر ( ڕێبوار کەریم مەحمود) ناسراو بە (ڕێبوار گەڕەدێیی).
ساڵی (1969) لە گوندی گەڕەدێی سەربە شارەدێی سیتەک، لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕ لەدایک بووە.
ئاستی خوێندنی تا قۆناغی ناوەندی بڕیوە.
کادری پێشکەوتووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە و خزمەتەکانی لە سەردەمی لاوێتییەوە دەستپێدەکات و لە تەمەنی (17) ساڵییەوە دەستی بە کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی کردووە، وەک ئەندام لە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی (1986)ئەندامی ڕێکخستن بووە لە کەرتی شێخ حسێن-تیپی مەڵبەند، لە ساڵی (1991) دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد دەکات.
لە ساڵی (1992) سەرتیپ دەبێت لە لەشکری #شارباژێر# .
لە ساڵی (1998) خەباتی پێشمەرگەیاتی دەگوازێتەوە بۆ مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی (2003) دەبێتە بەرپرسی لیژنەی کۆمەڵایەتی #چوارتا#.
لە ساڵی (2004) دەبێتە نوێنەری خانەنیشینیی پێشمەرگە لە ناوچەی شارباژێر.
لە ساڵی (2005) دەبێتە نوێنەری وەزارەتی کاورباری کۆمەڵایەتی بۆ (مووچە تایبەتەکان) و هاوکات بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ناوەندی کۆمەڵایەتی (2)ی سلێمانی.
لە ساڵی (2010)دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی مەکتەبی کۆمەڵایەتی.
لە ساڵی (2019) دەبێتە ئەندامی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی (2024) دەبێتە بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵایەتی سەربە نووسینگەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی مەکتەبی سەرۆک.
بەدرێژایی کارکردنی ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە لە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە سنووری #سلێمانی# بەتایبەت ناوچەی شارباژێر، هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە لە هاوکاری و هەماهەنگی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی شارباژێر و گوندەکانی.
[1]