پیاوی دوو ژن، دوو هەمبانەی لەبن هەنگرییە.
هەمبانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ یان بزنە، شتی وشکەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، هەنگر: هەنگڵ یان بن باڵ. مەبەست لەوەیە ئەو پیاوەی کە ژمارەی ئەندامانی خێزانی زۆر و دوو خێزانی لەیەک کاتدا هەیە، بێگومان خەرجی زیاتر بۆ درووست دەبێت، هەموو ڕۆژێک دەبێت بە ئەندازەی پێویستی دوو ماڵ کەلوپەل بکڕێت و وەک هەمبانە بیخاتە بن دەستی. [1]