ناونیشان: $جۆرەکانی قوتابی تێکەدەر و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیان$
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: #چرا ڕێبوار کەریم مەحمود#
بابەت: پەروەردەیی
$کوورتەیەک$
قوتابی تێکدەر: یەکێک یاخود کۆمەڵە قوتابییەکن لە پۆلێکدا ، کە ئامانجییان چەند شتێکە، لەوانە:
-گرنگی پێدانیان.
-پەکخستنی پڕۆسەی خوێندن لە ڕێگەی ئاژاوە نانەوەوە.
-خستنە پێکەنینی قوتابییەکانی تر.
زۆربەی کات مامۆستا یاخود پەروەرشیار وا هەست دەکات ، کە ئەم هەڵسوکەوتە لە بەرانبەر ئەودا دەکرێت ، بەڵام مەرج نییە هەموو کات ئەم شتە درووست بێت، وە نابێت وەک بابەتێکی یاخود شتێکی کەسیی مامۆستاکە لە دژی خۆی سەیری بکات ، چونکە هۆکار زۆرە بۆ ئەم هەڵسوکەوتەی قوتابی ، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، کە مامۆستا بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم قوتابییانەو ڕەفتارە تێکدەرەکانیان بکات ، بەشێوەیەک کە کار نەخاتە سەر پڕۆسەی خوێندن.
دەبێت هەمیشە ئەوەش لەیاد نەکەین و بزانین، کە مەرج نییە هەر قوتابییەکی تێکدەر کەسێک بێت، کە لەڕووی ڕەوشتەوە کێشەی هەبێت ، واتە کەسێکی بێ ڕەوشت بێت.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=585921&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی جۆرەکانی قوتابی تێکەدەر و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیان=KTML_Link_External_End=
[1]