پیاو جۆگەیە، ژن بناوان.
جۆگە: هێڵێکی گەورەیە، ئاوی لە سەرچاوەوە بۆ ناو مڵک و زەوی و کشتوکاڵی پێدا دەڕوات، بناوان: بەربەستێکە لەناو جۆگەدا درووست دەکرێت، بۆ ئەوەی ئاوەکە هەستێت و بەرز ببێتەوە، واتە: هۆکاری سەرەکیی گەیاندنی ئاو لە سەرچاوەیەکەوە بۆ زەوی کشتوکاڵی جۆگەیە، کە بە پیاو چوێنراوە، بەڵام ئافرەتێک بە بناوان چوێنراوە، چونکە لە ماڵدا گەورەیە و سەرپەرشتی هەموو کارێک بەڕێکوپێکی بکات. مەبەست لەوەیە ژن و پیاو لە خێزاندا تەواوکەری یەکترن. [1]