جووتیار عەرد ناسە، سەرناس نییە.
عەرد: زەوی (فەرهەنگی شێخانی)، جووتیار بە کەسێک دەوترێت کە زەوی داچێنێت، سەرناس: بۆ کەسێکی بەڕێز لەناو خەڵکدا بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کە توانای ناسینەوە کەسایەتییە جیاوازەکانی هەبێت، مەبەست لەوەیە هەر کەسە و لە شتێکدا شارەزایی هەیە. پێویست بەوە ناکات کەس لە ئیشی کەس خۆی هەڵقورتێنێت. [1]