جوو و جووت، کرمانج و خانوویان نەوتووە.
جوو: مەبەست لە کەسێکە کە باوەڕدارە بە ئایینی موسا، جووەکان بە زۆری خەریکی کاری وردەواڵەفرۆشیی و کاری پیشەگەریی بوون، جووت: مەبەست لە کرداری کێڵانی زەوییە بە نیروئاموور و جووتەگا، کرمانج: کورد، بەشێکی گەورە لە گەلی کورد تا سەدەی ڕابردوو خەریکی ژیانی ئاژەڵداریی بوون، گەرمیان و کوێستانیان کردووە، بۆیە گوندی جێگیریان نەبووە تیای بژین، مەبەست لە جۆرێک کەسە کە لە ژیاندا بەردەوام لە جووڵەدابوون و شوێنی جێگیری هەمیشەییان نەبووە. [1]