جۆخێنیش بدرێ بەشی سەپانی، هەر باری مانگایەکە.
جۆخین: بەو جێگە دەوترێت کە جووتیار لەسەر کێڵگە تەختی دەکات و خەرمانی ساڵی لەسەر کۆدەکاتەوە، سەپان: بە کەسێکی ڕەبنجبەر دەوترێت کە لەسەر کێڵگە خەریکی کاری دروێنە یان گێرە و کێشەیە (فەرهەنگی شێخانی)، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی لە جێگەیەک کار دەکات، بەشێکی کەم داهاتی لەو جێگەیە پێدەبڕێت، لە کاتێکدا بەڕەنجی شانی هەمووی بەرهەم هێناوە. [1]