جۆگە بێ بناوان نابێ.
جۆگە: بەو ڕێڕەوە ئاوییە دەوترێت کە گوندنشینان کورد لە سەرچاوەیەکی ئاوییەوە هەڵیدەبەستن، کۆمەڵێک زەوی دێمەکاری پێدەکەن بە بەراو، بناوان: بە سەرچاوەیەکی ئاویی گەورەی وەک کانی دەوترێت کە جۆگەی لێوە ڕادەکێشن. مەبەست لەوەیە هەموو کەسایەتییەکی باش، پەروەردەیەکی باشی لە ڕابردووی خێزانەکەیدا هەبووە. [1]