چ بخۆی بە ددانی، ئەوە دێتەوە گوانی.
مەڕوماڵات لە دەشتودەر و چیاوچۆڵ لە وەرزە جیاوازەکاندا چ جۆرە گیایەک بخوات، شیرەکەی تام بۆنی ئەو گیایە دەگرێت. کورد دەڵێت: چی بچێنی ئەوە دەدووریتەوە، مەبەست لەوەیە مرۆڤ چۆن پەروەردە بکرێت لەناو خێزان و بنەماڵەدا، لە تەمەنی دواییدا بەو شێوەیە ڕەفتار و کردار ئەنجام دەدات. [1]