چاکە زوو شین دەبێ، درەنگ بەردەگرێ، خراپە زوو شین دەبێ، زوو بەر دەگرێ.
هەموو کەسێک بەپێی ئەو پەروەردەیەی لە خێزانەکەیدا کراوە، کاریی چاکەکاریی یان خراپەکاریی ئەنجام دەدات، مەبەست لە دەرئەنجامی چاکە و خراپەیە، چاکەکاران درەنگ بەری چاکەیان دەچنێتەوە بۆ هەمیشە شکۆدارن، بەڵام خراپەکاران، زوو دەرئەنجامی خراپەیان دەردەکەوێت و بێ شکۆ دەبن. [1]