پیاوی بێ ژن ئافتاوەی بێ بن
ئافتاوە: لولێنە، مەسینە، مەسینەیەک بنی کون بێت هەرچی ئاوی دونیا هەیە تێی بکرێت لەژێرەوەی دێتەوە دەرێ و قەت پڕ نابێت، پیاوێکیش کەیبانوو و کابانی نەبێت ڕەنج و کۆششی زۆریش بدات ئەگەر ژنێکی کابانی نەبێت هیچی بۆ کۆ نابێتەوە، هەر بۆیە وتراوە: پیاوی بێ ژن ئافتاوەی بێ بن. [1]