پیاوی تەمبەڵ عەقڵی چل وەزیری هەیە
هاوشێوەی ئەوە وتراوە: وەستای قسان و کۆلەواری دەستان، مرۆڤی تەمبەڵ و تەوەزەڵ و کەم جوڵە و خۆویست، بۆ هەموو کارێک کە دێتە ڕێگەی لەبەر تەمبەڵی خۆی لێ دەدزێتەوە و زۆر زیرەکانە هۆکار و بیانووی جۆراوجۆری بۆ دەهێنێتەوە هاوشێوەی وەزیرەکانی کە کاروباری وڵات بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەو جۆرە کەسانە کوردەواری وتویەتی: پیاوی تەمبەڵ عەقڵی چل وەزیری هەیە. [1]