دایتییەوە کەندێ
کاتێک باران دەبارێت شیو و شیوەرۆکەکان و کەند و لەند و دۆڵ و چەمەکان و چۆمەکان و جۆگە و جۆبارەکان پڕ دەبن لە ئاو و سەرڕێژ دەبن و هەندێکیان دەتوانن شتی هەڵبگرن و ببەن و بگوازنەوە، ئەو کەلوپەلەی بکەوێتە ناو کەندەکانەوە خراپ دەگیرێتەوە و ئاو دەیبات، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لەدەست دەربچێت و گوێ لە کەس نەگرێت و قازانجیش نەکات و بەرەو زەرەر بڕوات و هیچ ئامۆژگاری و ڕێنوێنییەک وەربگرێت، کەسێکیش زیانێکی گەورە بکات و فەشەل بهێنێت و ڕاست نەبێتەوە بکەوێتە ژێربارەوە لە #هەولێر#ێ بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: دایتییەوە کەندێ. [1]