پیرەدار باشتر گڕ دەگرێ
کۆنێ، کۆنە عەگید، پیرەجوو، تەڕپیر، سم سووڕاوە، داوبەست و..تاد، ئەمانە هەموو زۆر زان و ئەزمووندارن، داری پیر: ئەو دارەیە کە کلۆر و گەندە بووە و تیشکی خۆری ئەوەندە بەرکەوتووە تەواو ڕزاندویەتی وەکوو قاویتی لێ دێت و گەلێک لەبار دەبێت بۆ گڕگرتن، لە شاری #سلێمانی# بە کۆنێ و پیرێکی دڵتەڕ دەوترێت: پیرەدار باشتر گڕ دەگرێت. [1]