بەناو کەتییە بەپێ خاوسی
بەناو کەوتن: ڕانەمەڕێک یان گایەلێک بکەونە ناو زەوییەکی تازە کێڵدراو بە دانەوێڵەیەک یان سەوزەیەک، یان مرۆڤ بە پێیەکانی بچێتە ناو هەرد و کێوان و هیچ شارەزاییەکی نەبێت، ئەگەر پێ خواسیش بێت ئەوا زیانی بەرپێیەکانی دەکەوێت و دڕک و داڵی تێ دەچەقێت و بنی پێی بریندار دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێک دەوترێت کە شارەزایی بابەتێک، کارێک، زانیارییەک نەبێت و هەر لەخۆیەوە کار و قسەی لەسەر بکات لە سنووری #هەولێر#ێ بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: بەناو کەتییە بەپێ خاوسی یان بەپێی خاوسی بەناو کەتییە. [1]