تەقەڵی لەسەر یەک نییە
تەقەڵ، دانەی دروومانە، بەداو و دەزوو و دەرزی و پەڕۆ و قوماش درووست دەبێت، دروومانی ورد و درشت و شاش و واش و قەمامە و هێڵ ڕاست و خوار هەیه، ئەو بەرگدرووەی دروومانی ورد و ڕاستە کڕیار و خوازیاری زۆر دەبێت، ئەو کەسەی تەقەڵی لەسەر یەک نەبێت واتە خوار و خێچە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێک کار و کردەوەی ڕێکوپێک نەبێت و لێرە قسەیەک بکات و لەوێ قسەیەکی تر، لە #موکریان# بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: تەقەڵی لەسەر یەک نییە.[1]