خانی کاریتەی بشکێ، گولتەی دەکەوێ.
خانی: خانوو، کاریتە: نیرگەی خانوو (فەرهەنگی خاڵ) بەو دارە درێژە ئەستوورە دەوترێت کە دارەڕای خانووی لەسەر دەوەستێت، گولتە: کۆڵەکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، دارێکی نەستووری بەهێزە، کاریتە و کۆی دارەڕا ڕادەگرێت، واتە: سەقفی خانووی دار هەمووی پێکەوە پەیوەستە، گەر دارێکی سەرەکی بکەوێت هەمووی دەڕووخێت، مەبەست لەوەیە مرۆڤ لە تەمەنیدا گەر جارێک کەسایەتی بڕوشێت، شکۆی دەشکێت و وەک خۆی لێنایەتەوە. [1]