ناونیشانی پەرتووک: مەولانا خالیدی شارەزووری و نەقشبەندیی کوردی
ناوی نووسەر: #حەسەن جودی#
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: دیجیتاڵ
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
پێشەکی نووسەر:
بێگومان هەر ئایینێک خاوەن هزرێکه، هەر هزرێکی ئایینییش بەسێ مەتۆد و ڕێگه، یان زیاتر، گوزراشت لە خۆی دەکات، کە بریتیین لە شێوەکانی (سەلەفییەت، عەقڵانییەت، عیرفانییەت). ئەم سێ مەتۆد و ڕێگەیەش هەر تەنیا تایبەت نیین بە ﮪزری ئایینی، بەڵکوو لە دەرەوەی ﮪزری ئایینییش
ئەو شێوە فیکرییانە هەن و لە بوارە فەلسەفیی و ئایدیۆلۆژییەکانیشدا گوزارشتیان لێدەکرێت. لێرەدا قسە و باسمان لەسەر ڕێگەی عیرفانییەتە کە دەکرێت بەشێوەیەک لەشێوەکان تەسوفیش لەخۆوە بگرێت.
[1]