ڕاوەستاوە لەسەر ئاوێ، کێشکەی دەگرێ بە داوێ، هەتیوان پلاری ماوێ.
کێشکە: چۆلەکە. داو: جۆرێک تەڵەیە ڕواچییە نێچیری پێدەگرێت، هەموو کەسێک لە ژیانیدا جۆرێک کار ئەنجام دەدات، بەپێی کارەکەی داهاتی دەست دەکەوێت. بۆ خاوەنکارێکی لووتبەرز و ساماندار بەکاردێت کە پلار و توانج لە کەسانی دەوروبەری بدات، بە سامان و ماڵی دنیادا بنازێت. [1]