ڕیخی لە زکی نییە، کاوێژ دەکا.
ڕیخ: شیاکە یان پیسایی مانگا و گا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە). زک: سک، کاوێژ: بە خواردنی ناو سکی مەڕ دەوترێت کە جارێکی تر دەهیێنێتەوە ناو دەمی و دەجوێتەوە (فەرهەنگی خاڵ)، بە کەسێکی برسیی و هەژار دەوترێت، کە لە ژیانیدا هیچی نەبێت بیخوات و برسیی و داماو بێت. [1]