داکە هێڵەهێڵ دەکا، کیژە بێڵەبێڵ دەکا.
داک: دایک، هێڵەهێڵ: قسەکردنی بەپەلە بەشێوەیەکی بەرز، بێڵەبێڵ: هاوار هاواری بزن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لێرەدا مەبەست لە دەنگی مرۆڤە، مەبەست لەوەیە کە دوو کەس لەسەر بابەتێک نەگەنە ئەنجام، بەردەوام هاتوهاوار و دەنگەدەنگیان بێت، هەم سەری خۆیان و هەم سەری خەڵکی بیەشێنن. [1]