دنیا دەوران دەورانە، مانگا یەکە دۆ دەیانە، مانگا ڕیخنەش لەدوای هەمووانە.
دۆ: ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ)، ڕیخن: بە مانگایەک دەوترێت: پیس و بێبەرهەم بێت، واتە: سرووشتی ژیان بەشێوەیەک بارهاتووە کە کەسە پڕ بەرهەمەکان، لەپێشەوەن و کەسە بێ بەرهەمەکان لەدواوەن، مەبەست لە کەسی بەبەرهەم و خاوەن دەستهاتە، بەرانبەر بە کەسی کارنەکەر و سەربارن بەسەر خەڵکییەوە. [1]