دنیا سێبەرە، هەتا بچییەدووی نای گەیێ.
بچییەدووی: دوایکەویت. نای گەیێ: نایگەیتێ. سرووشتی مرۆڤ وایە کە هەوڵدەدات هەموو شتێک لە ژیاندا بەدەست بهێنێت، بۆیە بەردەوام تێکۆشانی بۆ دەکات. مەبەست لەوەیە کەسێک چەند لە ژیاندا هەوڵبدات، سامان و ماڵی دنیا کۆبکاتەوە، هەرگیز ناگاتە ئەوەی هەمووی بەدەست بهێنێت. [1]