دوژمن لە دوژمنی هەرکەت، گۆلکی بەردا بەر چێرێ
هەرکەت: جووڵانەوە یان بزوتن (فەرهەگی کانی)، گۆلک: گوێرەکە بەچکەی مانگا کە تەمەنی شەش مانگ زیاتر بێت (فەرهەنگی شێخانی)، چێر: مانگا. کاتێک گوێرەکە بەردەدرێتە مانگا بۆ ئەوەی شیر بخوات: کەللە لە گوانی مانگاکە دەدات، بەو کردارە دەوترێت: تێبەردان، وەک ئەوەیە دوو دوژمن بەربووبنە گیانی یەک. [1]