دۆ بەقەدەر دۆدانێ.
دۆ: ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ)، دۆدانە: بە مەشکۆلەیەکی بچووک دەوترێت کە دۆی تێبکرێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، بەقەدەر: بە ئەندازەی شتێک. واتە: دۆ گەر بکرێتە دۆدانەوە و لێی زیاد بێت، بەسەریدا دەڕژێت، مەبەست لەوەیە مرۆڤ لە ژیانیدا دەبێت، بەئەندازەی خۆی کار بکات و ماندوو ببێت. ئەگینا زۆر لێکردن تووش زیانی دەکات. [1]