چاکیان سوژنە کونێکی لە بنه
وتراویشە: لە سوژن بێ کەسترە یان ئاغاژن پێویستی بە سۆژن دەبێت، سوژن: ئاسنێکە لە شێوەی دەرزییە و قەبارەکەی نزیکەی (10) سانتیمەترە و سەرێکی تیژە و سەرەکەی تری کونە بۆ ئەوەی بەن و دەزووی پێوە بخرێت و سەری گونییە و جەواڵ و خەرار و گوش و تورەگە و...تاد پێ دابخرێت و بدورێت، لە کۆندا لە سەروبەندی پیشەی کشتیارییدا ئامێرێکی زۆر پێویست بووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ وەسفکردنی خێزانێک یان خانەوادەیەک یان بنەماڵەیەک کە خەڵکی باشیان نەبێت و هەموویان خەڵکی خراپ بن دەوترێت: چاکیان سوژنە، کونێکی لە بنە.[1]