دایتییەوە هەناوی
وتراویشە: #دایتییەوە کەندێ#، هەناوی مرۆڤ پڕییەتی لە ئەندامی جۆراوجۆر کە هەریەکە و فەرمانێک و ڕژێنێک و کارێک دەکات، ئەگەر ئەندامێک نەخۆش بکەوێت تا دەزانرێت نەخۆشییەکە لە کامە ئەندامە نەخۆشەکە زۆر لاواز و لەڕ و بێ هێز دەبێت و لە گوڕ و تین دەکەوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکوڕێک دەوترێت ئەگەر حەز لە کیژێک بکات و کەس بەدەردی نەزانێت و عاشقی تاک لایەنە بێت بەتەوس و گاڵتەوە پێی دەوترێت: دایتییەوە هەناوی. [1]