=KTML_Bold=ڕامانی سەربەخۆبوون!=KTML_End=
#کارۆخ خۆشناو#
=KTML_Bold=لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، سێ پرسیاری جدی لە خەیاڵ و ئەندێشەمدا گەڵاڵە بوون:=KTML_End=
پرسیاری یەکەم:
ئایا تەمەنی قەڵاتی هەولێر چەندە، هەروەها تەمەنی ئەمەریکا وەک زلهێزترین وڵاتی جیهان چەندە؟
وەڵام:
سەرچاوە مێژووییەکان پێمان دەڵێن کەوا تەمەنی (قەڵاتی هەولێر) لەنێوان (6000 بۆ 8000) ساڵە و بەگوێرەی ڕێکخراوی (یونسکۆ)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، قەڵاتی هەولێر دێرێنترن شاری دنیایە کە تاکوو ئێستاش ژیانی تێیدا بەردەوام بێت، بەڵام تەمەنی ئەمەریکای سەربەخۆ و مۆدێرن تەنیا (244) ساڵە، چونکە لە ساڵی (1776) باوکانی دامەزرێنەر (Founding Fathers) بەسەرکردایەتی (جۆرج واشنتن) سەربەخۆیی ئەمەریکایان ڕاگەیاند، کە بە (Declaration of Independence) ناسراوە.
پرسیاری دووەم:
بۆچی ئەمەریکا لەم ماوە کورتەدا بووە بە (Super Sower) و زلهێزترین وڵاتی دونیا، بەڵام ئێمەی کورد دوای سەدان ساڵ لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێینەوەو نەبۆینەتە خاوەن کیان و دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
وەڵام:
وەڵامی ئەم پرسیارە قسە زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام باشترین وەڵام پەرەگرافێکە لە پەرتووکی (کوردستان، ئەو وڵاتەی کە نییە) لە نووسینی (ئینگمار کارڵسۆن) کە دەڵێت:
بەریتانیا لە یاداشتنامەیەکدا بۆ ( کۆمەڵەی گەلان/عصبة الامم) لە ساڵی (1920) ڕا و بۆچوونیان بەرانبەر بە کورد بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
(کورد لە ئێراقدا، ﮪیچ جۆرە یەکێتییەکی ڕامیاریان نییە، کە ئەمەش پێویستە بۆ بەدیﮪێنانی بەڕێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆ، ڕێکخراو و هەڵوێستیان لەسەر پایەی خێڵ دامەزراوە، نە داب و نەریتی خۆبەڕێوەبردنیان هەیە، نە داب و نەریتی دامەزراوەییان هەیە، شێوەی ژیانیان سەرەتاییە و زۆربەیان نەخوێندەوار و جاﮪیلن، گومان لە گشت جۆرە دەسەڵاتێک دەکەن و بێ دسپلین و بێهەستی بەرپرسیاریەتین)
پرسیاری سێیەم:
ئایا کورد ئەم قۆناغەی سەرەوەی تێپەڕاندووە کە لە یاداشتنامەکەی بەریتانیادا هاتووە بۆ کۆمەڵەی گەڵان؟
یاخود ماوەی (100) ساڵە لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێتەوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خوێنەرانی بەڕێز جێدەهێڵم، تەنیا بە مەبەستی بەخۆداچوونەوە و هەڵوەستەکردنی نەتەوەیی و نیشتمانی؟
لە کۆتاییدا دەڵێم ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە سەرکرادایەتی (سیاسی کوردستان) بە ئەنجندایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی، قۆناغی ڕابردووی پڕ لە ڕق و کێنە تێپەڕێنێت و (Move on) بکات بەرەو نووسینەوەی دەستوورێکی مۆدێرن و هاوچەرخ، تاکوو بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئالەنگاریە ئابووری و سیاسی و تەندرووستییەکان (کۆڕۆنا-کۆڤید19) بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکان و قۆستنەوەی دەرفەتەکان؟
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End=
بۆ ماوەی (20) ساڵ لە قەڵاتی هەولێر ژیاوم، لەنێوان ساڵەکانی (1980 تاکوو 2000) هەروەها نزیکەی (5) ساڵیش لە ئەمەریکا ژیاوم لە کاتی خوێندنی ماستەر لە ساڵەکانی (2012 تاکوو 2016). [1]