=KTML_Bold=تاکە ڕێگا!=KTML_End=
#کارۆخ خۆشناو#
ئەگەر بەخێرایی چاوێک بخشێنینەوە بە مێژووی وڵاتانی جیهان بەگشتی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە زۆربەی کات (مەنتقی هێز) زاڵ بووە بەسەر (هێزی مەنتق)دا.
قەدەری میللەتی کوردیش لەڕووی جیوپۆڵۆتیکەوە کەوتووەتە نێو جەرگەی کۆمەڵێک وڵاتی فاشیست و ڕەگەزپەرست و دواکەوتوو، کە هەمیشە بە (مەنتقی هێز) مامەڵەیان لەگەڵ کورد کردووە، بە مەبەستی چەوساندنەوە و لەناوبردن و سڕینەوەی کلتوور و زمان و شکاندنی کەسایەتی کورد و لەباربردنی خەونی سەربەخۆیی، بەڵام خۆشبەختانە بەشێکی زۆری ئەم هەوڵانە بێسوود بوون بەهۆی خۆڕاگری گەلی کوردستان، بەڵام لێرەدا پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە کە بۆچی کورد وێڕای ئەو هەموو شۆڕش و قوربانیدانە، وەکوو گەلانی تری ناوچەکە نەبووەتە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
ئەو پرسیارە وەڵامی زۆر هەڵدەگرێت، لەوانە (کورت) بینی (کورد) لە ڕابردوودا و هەڵەکردنیان بۆ خوێندنەوەی پارسەنگی هێز لە ناوچەکەدا، هۆکارێکی سەرەکی شکستهێنان بووە، کە لە ئەنجامدا دەربەدەری و ماڵوێرانی خەڵکی کوردستانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام پێم وایە نەهاتنەدی ئەم خەونە لە ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی:
=KTML_Bold=1-هۆکاری دەرەکی یان پیلانی داگیرکەران:=KTML_End=
پلانی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی داگیرکەر بۆ لە باربردنی هەموو هەوڵێکی سەربەخۆیی و چاوتێبڕینیان لە سەروەت و سامانی کوردستان وای لێکردوون کە خاک و خەڵکی کوردستان وەکوو نێچیرێکی چەور ڕاو بکەن و لەسەر سفرەی ژەمەکانیان لەنێوان خۆیاندا وەحش ئاسا بە دڕندەترین شێواز و بە ددانە ژەهراویەکانیان قەپ لە جەستەی کوردستان بگرن.
=KTML_Bold=2-هۆکاری ناوەکی یان پەرتەوازەیی کورد:=KTML_End=
بەداخەوە کورد لەڕابردوو و لە ئێستاشدا پەرتەوازەیە و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست نییە و پەرتەوازەیە و دوژمنانی کوردیان دڵخۆش کردووە، بە جۆرێک کە بەردەوامبوون بەم حاڵەی ئێستا زۆربەی لایەنە سیاسییەکان دەخاتە بازنەی خزمەتکردن بە بە بەرژەوەندییەکانی دوژمنانی کورد.
بۆیە تاکە ڕێگا لە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دایەلۆگ و یەکتر قبووڵکردن و دانیشتنە لە پێناو چاککردنی باری ئابووری خەڵک و نووسینەوەی یەک پڕۆژەی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ چەژنی نەورۆز و دیاریکردنی تایم تەیبڵێک بۆ جێبەجێرکردنی ئەم پڕۆژەیە، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ئەم تاکە ڕێگایە بگرنەبەر و ئەجێندایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ کوردستان بنوو#سنە#وە، ئەوا کوردستان لەم چەق بەستوییە ڕزگاری دەبێت و دەبینە خاوەنی دووانەی (مەنتقی هێز و هێزی مەنتق) بەم هەنگاوەشیان کاوە ئاسا ڕازاوەترین جەژنی نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان دەخولقێنن. [1]