دەکوژێ و ناشارێتەوه
کەسێک بکوژرێت پێویستە بنێژرێت و بەخاک بسپێردرێت لە کوردەوارییدا بە لە گۆڕنانی مردوو دەوترێت: شاردنەوەی تەرمەکە، کوشتن و نەشاردنەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێک دەوترێت کە خۆی بە ڕەشید و بەغیرەت و بە ئازا نیشان دەدات و پڕ بە کراسی خۆی هەڵدەکێشێت و هەڕەشە و گوڕەشەی دەکات و هیچی لەباردانییە، خۆهەڵکێشانەکەی دەگاتە ئەو ڕادەیەی بەگاڵتە و تەوسەوە پێی دەوترێت: دەکوژێ و ناشارێتەوە.[1]