تەقەڵی درشته
وتراویشە# تەقەڵی لەسەر یەک نییە#، سوژن و دلیوان و دەرزی بۆ دروومان بەکاردەهێنرێت بە بەن و دەزوو و داوە وە کە لە کونی بنەوەیان دەخرێت و بۆ دروومانی سەر گونییە و کورتان و تورەگە و تێڕکە و خرار و جەواڵ و...تاد، تەقەڵ تەقەڵ کە دانەدانەی دروومانە، تەقەڵی ورد و درشت هەیە، ئەگەر کەسێک درۆیان بکات و قسەکانی بۆ پینە نەکرێت و یەکتری نەگرێتەوە لە سنووری #هەولێر#ێ بەتەوسەوە دەوترێت: تەقەڵی درشە.[1]