پەکوف خۆ ماری جووی نەبوو
کەلتووری کوردەواری بەشێکی زۆری تێکەڵ بە داب و نەریتی عەرەبی و ئایینی ئیسلامییەوە بووە، ماڵی جوو زۆر حەڵال و حەرامی بۆ لێک نەدراوەتەوە و خواردنی لەلایەن هەندێک خەڵکەوە بە (غەزا) دانراوە، پەکوف، پەکوو، پەکوپۆپ، وشەی سەرسووڕمانە، کاتێک ماڵی کەسێکی موسڵمانت بکەوێتە بەردەست، وەکوو ڕاسپاردە و ڕاستگری سەیری نەکەیت، بەفیڕۆی بدەیت و بیخۆیت و زیانی پێ بگەیەنیت، یان تەفروتونای بکەیت، تەخشان و پەخشانی بکەیت، خاوەنەکەی بە سەرسووڕمانەوە دەڵێت: پەکوف خۆ ماری جووی نەبوو.[1]