تاقانە فەقیرە
تاقانە، لە تاک و تەنیاوە هاتووە، تاقە دار، تاکە منداڵ، تاکە کوڕ، تاکە کچ هەموو ئەمانە لە کوردەوارییدا پێی دەوترێت: تاقانە، فەقیر: هەژار و نەدارە، لێرەدا کوڕ یان کچ کە تاقانە بوو بە هەژار دانراوە چونکە بە تەنیایە، کەس نییە لە هەناوی دایکی و سکی پێی بسوتێت و بەرگری لێ بکات، بۆیە وتراوە: تاقانە فەقیرە.[1]