تڕی ئاودەستێ لەسەرت مار نییه
تڕ، گاز و بایەکی دەنگداری هەناوی مرۆڤه، زۆرجاران بە دەستی مرۆڤ نییە وەکوو وتراوە: شەڕ و تڕ بە دەست خۆت نییە، دەگێڕنەوە لە سنووری #کۆیە#، خوشک و برایەک لە کایە و یاری ناو منداڵاندا، ئەو تڕانەی یەکتر دەژمێرن کە لێیان بەر دەبێت، دیارە کچەکە شلتر دەبێت و زۆرتر تڕ دەکەنێت، برایەکەی تڕژمێری بۆ کردووە و زۆری لەسەر حسابکردووە، بۆیە خوشکەکەی لە کەمین و بۆسە دەبێت، کاتێک برایەکەی دەچێت پێشاو و ئاودەست، لەبەر دەرگای ئاودەستەکەی دەڵێت: یەک، دوو، سێ، برایەکەیشی دەڵێت: تڕی ئاودەستێ لەسەرت مار نییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر شتێک یان کارێک لەناو خەڵکییدا مایەی نەنگی و شەرمەندەیی بێت، بەڵام بە یاسا و ڕێسا و داب و نەریت و کات و شوێنی خۆی ئەنجام بدرێت، ڕێپێدراوە بۆ ئەو حاڵەتە وتراوە: تڕی ئاودەستێ لەسەرت مار نییە.[1]