#عەلی مەحمود محەمەد#
2024-08-10 لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا بە زۆرینەی 9 کەس لە کۆی 16 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە میوانخانەی ڕەشید لە شاری بەغدا لە دووری 258، 6 کیلۆمەتر لە تەلاری ئەنجوومەنەکە، #ڕێبوار تەها# وەک پارێزگاری نوێ بۆ شاری کەرکووک لە لیستی کەرکووک هێز و ئیرادەمانەی (ی. ن. ک.) هەڵبژێردرا، بە بێئاگادارکردنەوەی 7 ئەندامەکەی دیکەی ئەنجوومەن کە دەکاتە %45ی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، کۆبوونەوەکە بە بەشداری 5 ئەندامی (ی. ن. ک.)، 3 عەرەبی سونە، ئەندامێکی کریستانەکان ئنجیل زیا شیبا زیا ئەلبەرواری بە 208 دەنگی (ی. ن. ک.) بووبوو بە ئەندامی ئەنجوومەن، هەڵبژاردنی ئەو لە فۆرمی هەڵبژاردنی مونا قەهوەچییە بۆ پەڕڵەمانی کوردستان، بە دەنگ لیوا تایبەتەکانی (ی. ن. ک.) لە بەغدا هەڵبژێردرا بوو، خۆی و پیاوەکەی کارمەندی تیڤی کەرکووکی (ی. ن. ک.) ن، بەڵام بە ناوی لیستی بابلیونی ڕەیان کلدانی کە سەربە کەتایبی بابلیونی حەشدی شەعبییە خۆی کاندید کردبوو، ڕەیان کلدانی بە بنەچە کریستانە و خەڵکی ئەلقوشە لە پارێزگای موسڵ، بەڵام دانیشتووی شاری سەدرە، سەرۆکی کەتیبەی بابلیونە، لە ڕێکەوتی 18-7-2019 ەوە لە لیستی سزادراوانی یاسای ماغنیستی ئەمەریکادایە بەهۆی گەندەڵی و داگیرکردن و فرۆشتنی زەوی هاووڵاتییان لە دەشتی موسڵ و پەلاماردانی ئافرەتان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، ئەو دژە ئیسلامی سونەیە تا ئاستی ڕاسیزم، لە موسڵ وەحشیانە لەگەڵ پێکهاتەی سونە مامەڵەی کردووە، کڵێسەکانی کریستانەکان بێ بەری خۆیان لە کەتیبەکەی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە نزیکەکانی قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندیس بووە، پێشتر لە سوپای مەهدی بووە، بەهۆی ژنخوازییەوە بووە بە موسڵمانی شیعە، 4 پەڕڵەمانتارەکەی لە کۆتای کریستان بەهەمان شێوەی کاندیدەکەی کەرکووکی دەرچوونە، چاودێرانی کریستان پێیان وایە تەنیا 10%ی کریستانەکان دەنگیان بە لیستەکەی داوە، بە فێڵ کورسیی کریستانەکانی بۆ خۆی بردووە.
=KTML_Bold=کورد و پۆستی پارێزگا=KTML_End=
بۆ پێکهاتەی کورد پۆستی پارێزگای کەرکووک گرنگیییەکی مەعنەوی هەیە لەم کاتەدا دوای 7 ساڵ پەراوێزخستنی لە شارەکە، بە تایبەت بۆ (ی. ن. ک.) کە لە قەیرانی ڕێکخراوەیی قوڵدایە و بەرەو هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دەڕوات، بەم پۆستە دەتوانێت هەندێک لە زیانەکانی کەمبکاتەوە، هەرچەندە تا ئێستا ناوێرێت ناوەرۆکی ڕێکەوتنەکە بڵاو بکاتەوە بۆ ڕایگشتی.
ڕێبوار تەها سێیەم پارێزگاری کوردە لە کەرکووک، لە دوو پارێزگاکەی پێشووتر لاوازترە بەهۆی ئەوەی: لە لیستەکەی خۆی دەنگی یەکەم نەبووە
نەشئەت شاهویز خورشید عەلی 42166 دەنگی هێناوەتەوە، ڕێبوار تەها ئەحمەد شێخانی 29861 دەنگی هێناوەتەوە، لە کاتێکدا ڕێبوار سەرۆکی لیستیش بووە، ڕێژەی دەنگەکانی دەکاتە 70، 8%ی دەنگەکان نەشئەت، هەروەها لە ڕابردوودا لێکتێگەیشتن بەهۆی سیاسەتی پراگماتیکی جەلال تاڵەبانییەوە هەبووە لەناو لایەنە کوردییەکان بۆ پشتیووانی هەردوو پارێزگاکەی پێشوو، کەسایەتییەکی بەهێز و پێگەیەکی گرنگی سیاسی لە کوردستان و ئێراق و ناوچەکە هەبوو، هەموو پارتەکان پشتیووانییان لێی دەکرد، هەروەها پارێزگارەکان ڕابردوو بەهێزتر و ڕۆشنبیرتر بوون، پارێزگاری ئێستا وێڕای پشتیووانی جەماوەری و حیزبی کەمترە و حیزبەکەیشی لە ئێستادا زۆر لاوازترە و کەسایەتی حیزبی بەهێزتر لەلایەنەکەی خۆی لە شارەکە هەیە ئەمەش وا دەکات لە شارەکە وەک سێبەری ئەو دەربکەوێت، وە هاتۆتە سەر ئیدارەیەک شارەکە بە چەکداری حەشد داگیرکراوە، 7 ساڵ لەمەوپێش بە شکستێکی سەربازی گەورە پێکهاتەکەی لە شار دەرکراوە، هاوکات لە کابینەی میوانخانەی ڕەشیددا کورد لاوازتر دەرچووە، هیچ پۆستێکی ئەمنی شارەکەی پێ نەدراوە، نفوس و تاپۆ و کشتوکاڵ و هەردوو شارۆچکەی دوبس و داقوقی پێ نەدراوە کە هەر پێنجی بۆ دۆسییەکانی گرنگن، وە لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گرنگدایە بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و....... ئەمە وێڕای خودی ڕێککەوتنەکە بەئاشکرا و بەشداری نەیاران ئەنجام نەدراوە و بەشێوەی دیموکراسیانە دەنگی پێ نەدراوە و لە ڕووی یاساییەوە کەلێنی تێدایە وەک نەیارانی ئاماژەی پێ دەدەن.
=KTML_Bold=پێکهاتەی عەرەب=KTML_End=
لە ڕێکەوتننامەی هوتێل ڕەشید 3 ئەندامی لیستە عەرەبییەکان بەشدار بوونە لە کۆی 6 کورسی کە هەیان بوو بەشدار بوون.
گرنگترین خاڵی ڕێکەوتننامەی میوانخانەی ڕەشید کەرتکردنی لیستی عەرەبە سونەکان بوو، بەرانبەر بە پارە و بەخشینی پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق و زیاتر لە 20 پۆست لە شاری کەرکووک .
پێشتر پێکهاتەی عەرەبی سوونە هاوپەیمانی نزیکی پارتی بوون، لەگەڵ بوونی یۆنامی و سوپای ئەمەریکا لە ئێراق بە هەموویانەوە ڕێگربوون لە بەردەم ئەوەی پارتە شیعە ئیسلامییەکان ئێراق بتوانن بە سیناریۆکانی ئێران لە ئێراقدا بەرەو دەوڵەتێکی ئیسلامی شیعەگەرای ناوەندی بڕۆن و نەیارییەکان بەردەمیان هەڵبگرن، بەم ڕێکەوتنە سونەکان ڕیزەکانیان کەرت بوو، هەرچەندە باڵی بەشدار بوو وەک خاین لە شەقامی سونەکان سەیر دەکرێن، لە هەڵبژاردنی داهاتوو شەنسیان کەمتر دەبێت، عەرەبە سونەکان بڕبڕەی پشتی دەسەڵاتی بەعس بوون، کورد تاڵی زۆری بەدەستیانەوە بینی تا ئەنجامدانی 4 پڕۆسەی جینۆساید، بۆیە پشتیووانی جەماەری شەقامی کوردی نییە بۆ ئەو هاوپەیمانییە.
ئەم ڕێکەوتنەی شیعەکان کردوویانە، بە پشتیووانی ئێرانییەکان بووە، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی هەق زامنی کردووە، پردی بە یەکگەیشتنی نێوان بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان کلدانی و محەمەد حەلبوسی بووە، بە بەشداری کوتلەی (ی. ن. ک.) لە حکومەتی ئێراقی لە بەغدا، لە هاوکێشەکە تەنیا حەلبووسی کارەکتەری نوێیە و هێنراوەتە ناو بازنەکەوە، هەرچەندە نە عەرەبی شیعە و نە تورکمانی شیعە هیچ کورسییەکیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەدەست نەهێناوە، کەچی پەڕڵەمانتارێکی تورکمانی شیعە سەربە بەدر بەشداری کۆبوونەوەکە بووە وەک نوێنەری تورکمان، هەرچەندە لیستی تورکمان و عەرەبە شیعە لە کەرکووک دۆڕاون لە هەڵبژاردنەکە.
حەلبوسی میوانە تازەکە بووە لە ڕێکەوتنەکە، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی وەرگرتووە، بەهۆی ئەم ڕێکەوتنەو کەرتکردنی ناو ماڵی عەرەبی سونە چاوی لەسەر پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراقیشە لیستەکەی بەدەستی بهێنێت، بە پاڵپشتی شیعەکان و (ی. ن. ک.) و ڕەیان کلدانی، وەک پاداشتێک بۆ ئەم ڕێکەوتنەی کە باجەکەی گرانە بۆی لە شەقامی سونە کە کەرتکردنی دەنگی عەرەبی سونە بووە بۆ یەکەمجار لە 21 ساڵی ڕابردوو.
ئەرکی بافڵ لەم ڕێکەوتنە تەنیا واژۆکردن بووە، لە مەتبەخی ئێران و شیعەکان خواردنەکە ئامادە کراوە، بافڵ تامکردەنەکەیشی بەدەست نەبووە، ئەرکی تەنیا خواردن ی بووە، خواردنەکەش لەنێوان هەنگوین و پیاڵە ژەهرەکە بووە، لە ئێستادا تا هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان تێدەپەڕێت تامی هەنگوینەکەی لە دەم دەمێنێت.
=KTML_Bold=ئێرانییەکان چییان دورییەوە=KTML_End=
ئەم ڕێکەوتننامەیە بۆ ئێرانییەکان گەورەترین سەرکەوتن بوو، لە هەنگاوە کۆتاییەکە کە دامەزراندنی حکومەتێکی ئیسلامی شیعەگەرایە لە ئێراق چەندین فرسەخ نزیکیانی کردەوە، کورد جگە لەوەی خۆی بەلاوازی دەرچوو، ماڵی عەرەبی سونەشی وێران کرد، بۆ شیعە کردیانی بە دوو بەشەوە وەک خۆی کەرتیانی کرد.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێم ئەوەیە ئیتر ئەم تەرزە لە پێکهێنانی حکوومەت ئەگەری هەیە ببێتە نەرێت لە ئێراقدا کە پێشتر لە پارێزگای دیالە تاقیکرایەوە، شیعەکان کەی ویستیان گرووپێک ببەن بۆ میوانخانەیەکی بەغدا و ستراتیجیەتی خۆیانی پێ جێبەجێ بکەن بەرانبەر هەر لایەنێک ڕێگر بێت لە بەردەمیان.
ئەگەر شیعەی ئێراق شانسی ئەوەیان هەبێت لە دەسەڵاتدارێتی ئێراق بەردەوام بن، ئەوجا بۆمان دەردەکەوێت ڕێکەتننامەی بەم شێوەیە چۆن لە پیادەکردنی دەسەڵاتێکی فاشیستی نزیکیان دەکاتەوە.
ئێرانییەکان چۆن بۆ تورکمانە تۆڕانییە سونەکان ئەلتەرناتیفی تورکمانی شیعەیان سەربە بەدر ئامادە کردبوو، لە داهاتوودا بۆ عەرەبەکان و کوردەکانیش عەرەب و کوردی شیعە ئامادە دەکەن، پێویستیان بەم فاکتەرانەی ئێستا نامێنێت.[1]