ناو: دیلمان
نازناو: دیلمان محەمەد سابیر محەمەدعەلی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی 1990 لە سلێمانی گەڕەکی گۆێژە لەدایک بووم، خوێندنی سەرەتایم هەر لە سلێمانی بووە لە خوێندنگەی سەربەرزی، خوێندنی ئامادەیم لە خوێندنگەی هەندرێن و دڵدار و ئامادەیی سۆران بووە هەر لەناو شاری سلێمانی.
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی مێژوو زانکۆی سلێمانی ساڵی 2014.
بڕوانامەی ماستەر لە بەشی مێژوو لە زانکۆی سلێمانی بەشی مێژوو، پسپۆری مێژووی کۆن.
پەرتووک: #شانشینی لیدیا لە سەدەی حەوتەم تا ناوەڕاستی سەدەی شەشی پ.ز#
سێ توێژینەوەی بڵاوکراوە لە گۆڤاری ناوخۆیی و دەرەکی. بە ناونیشانی:
1. چینی کۆیلە لە شارەدەوڵەتی ئەسینا لە سەدەی پێنجی پێش زاین.
2. ڕۆڵ و پێگەی ژن لە ئێرانی کۆن و سەردەمی میدییەکان.
3. بارودۆخی سیاسی و ئابووری شانشینی لیدیا لە ماوەی فەرمانڕەوایەتی پادشا ئالیاتس و کرۆیسویدا.
[1]