ناونیشانی بابەت: ئەشیعەی ڕەحم و بۆرییەکانی ڕەحم چییە و بۆ کێ دەکرێت؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بریتییە لە بەکارهێنانی تیشکی (X ray) و بۆیەی تایبەت کە لە ڕێگەی ملی منداڵدانەوە دەکرێتە ناو منداڵدان و پاشان دەچێت بۆ ناو بۆرییەکانی ڕەحم و بە ڕەنگی سپی دەردەکەوێت و وا دەکات بۆشایی ڕەحم و بۆرییەکانی ببینرێت.
=KTML_Bold=ئەم پشکنینە بۆ کێ ئەنجام ئەدرێت؟=KTML_End=
-ئەو خانمانەی کێشەی نەزۆکییان هەیە.
-لەبارچوونی دووبارەبووە.
-بۆ دەستنیشانکردنی ناتەواوی شێوەی ڕەحم.
-بۆ زانینی کراوەیی یان گیرانی بۆرییەکانی ڕەحم. [1]