کچە تیمی سەر بەڕشک
کچە تیم: لە کچی هەتیووەوە هاتووە کە دایک و باوکی یان یەکێکیانی لە ژیاندا نەمابێت، ڕشکن: زۆری و چڕ و پڕی گەرای ئەسپێ و کێچە لەسەری مرۆڤدا بەهۆی پیس و پەرۆسی و پڕ قڕێژییەوە بووە بەلانەی کێچ و ئەسپێ یان کورد وتەنی: کێچ و ئەسپێی لێداوە، ئەگەر لە کوردەوارییدا دڵیان کچێک نەگرێت وەکوو جنێوو و سووک سەیرکردنی دەوترێت: کچە تیمی سەر بەڕشک.[1]