سەگ و توولە کو دەهێنیتە ڕیزی پەپوولە.
سەگ ئاژەڵێکی گوێڕایەڵ و بەئەمەکە، شوانکارەی کورد بۆ پاسەوانی ڕایدەگرن، هەروەها ڕاوچییەکان بۆ ڕاو دەیبەن و لە گرتنی نێچیردا خێرایە، توولە: جۆرێکی سەگە و قەبارەی بچووکە، لە ڕاودا توانای هەیە نێچیر لە کون دەربهێنێت، بەڵام پەپوولە گیانەوەرۆچکەیەکی بێوەیە و جوانە، مەبەست لەوەیە کەسی هار و چەقاوەسوو ناکرێت بە هاوڕێی کەسایەتی بێوەیی و لەسەرخۆ. [1]