پیاوێکی گۆردەیە
گۆردە: گوێ شۆڕ، تاژی و بزن هەردووکیان بەهۆی گوێ شۆرییان گۆردەن، بەتایبەتیی بزن و کاریلەی گوێ پانی گوێ شۆڕ پێی دەوترێت: گۆردی کار، ئەو گوێ شۆڕییە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# کراوە بە ئیدیۆم و بۆ سووک سەیرکردنی پیاوێکی نامەرد و چاوشۆڕ و مل پان دەوترێت: پیاوێکی گۆردەیە. [1]