کەنگری ناو وەردێ لۆ گەردەن زەردێ
وەرد: ئەو پارچە زەوییەی کێڵرابێت دەبێتە وەرد، هەندێکجار دوای کێڵانیش جارێکی تر وەرد دەدرایەوە، دەگێڕنەوە، #مەولەوی# شاعیر ژنی مردووە و ویستویەتی پوور عەیشێیەکی بێوەژن بخوازێت، بەڵام پوور عەیشێ پێی ڕازی نابێت و دەڵێت: مەولەوی پیرە، مەولەویش ئەو وەڵامەی زۆر پێناخۆش دەبێت دەفەرموێت
بڵێن بە عەیشێ هیچ جێی نەهێشێ
وەردی دوو گاسن گای پیر ئەیکێشێ.
وەردی دوو گاسن لێدراو، خاکێکی فشەڵ و نەرمە، کەنگر ئەو ڕووەکە بەهارییەی مرۆڤ دەیخوات زۆر بەجوانی پێیدا دەچێتە خوارەوە دەبێتە شوڕە کەنگرێکی باریکی ناسکی جوان وەکوو چوزەڵە ڕێواسی لێ دێت بۆ ترش و کەنگر کەباب و کەنگر بەساوار و کەنگری زەردکرای زۆر باش دەبێت، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ کەنگری ناو وەردی خراوەتە ناو گۆتەی کوردەواری و خواستنەکەی بووە بە ئیدیۆم و شتی ناسک و نایاب و جوان و ڕێک و بەنرخ بۆ خۆشەویستی یەکەم کە یاری گەردن زەردە دانراوە وەکوو دیاری بۆیە وتراوە: کەنگری ناو وەردێ لۆ گەردەن زەردێ. [1]