کەنگری قومەرانێ لۆ دەستگیرانێ
وتراویشە: #کەنگری ناو وەردێ لۆ گەردەن زەردێ#، ڕووەکی کەنگر لە خاکی قومەران و لیتەیی و لمۆکە و قومۆکە و زیخەڵاندا بە بەراوردی خاکی ڕەق و بەردەڵان و ڕەقەڵۆک و بەرداوی باشتر دەڕوێت و لاسک و قەدەکەی درێژتر دەبێت، بەڵام ناگاتە کەنگری وەردێ، قۆناغی دەستگیرانیش لە دوای خۆشەویستی و ئەوینداری دێت، هێشتا گەنج و لاوی خورتی کوردەواری حەز دەکەن ئەو دیارییە بەنرخە بدە ئازیزانیان کە دەستگیران یەکێکە لە ئازیزترین کەسەکانی ژیان بۆیە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ وتراوە: کەنگری قومەرانێ لۆ دەستگیرانێ.[1]