کەنگری زووری لۆ خەزووری
وتراویشە: #کەنگری ناو وەردێ لۆ گەردەن زەردێ# یان #کەنگری قومەرانێ لۆ دەستگیرانێ# یان #کەنگری بەیارێ لۆ کەونە یارێ#، زوور: خاکێکی بەردەڵانە و ڕەقەنە و تەقتەقان و بەرداوییە، کە هیچ ڕووەکێک وەکوو پێویست ناتوانێت ڕەگی تێدا بکوتێت، و کەنگریش لەو جۆرە خاکەدا لە ڕەگ و لاسکەکەی نا بەڵکوو تەنیا لە دڕک و پڕژەکەی سەرەوەی گەشە دەکات و دەبێتە قەڵقەڵاشک، کەنگرەکەی نە بۆ خواردن دەبێت نە بۆ دیاری، بەهۆی ئەو جیاکارییەی کە خەزوور بابی (مێرد یان ژن)، لەنێوان کوڕ و زاوا و بووک و کچی خۆییدا دەیکات، ئەو ناکۆکییە پەیدا دەبێت و جۆرێک لە ڕق ڕێژتنە بە خەزوور چ بووک چ زاوا بیکات ئەمەش لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ بووە بە ئیدیۆم و وتراوە: کەنگری زووری لۆ خەزووری. [1]