ناونیشانی پەرتووک: مێژووی منداڵێتی
ناوی نووسەر: #کامەران محەمەد قادر#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: #چاپخانەی کارۆ#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
تا ئەم کاتەی ئەم وشانە دەنووسم، توێژینەوەیەکی سەربەخۆم لە مێژوونووسیی کوردیدا لەسەر مێژووی منداڵێتی بەرچاونەکەووتووە، ئەوە دیارە قسەیەکیش لەسەر میتۆدی ئەم کایە نوێیەی نێو ئەو مێژوونووسییە لە ئارادا نییە! بۆیە ئەرکی لە پێشینەی هەر توێژەرێکی مێژوویی دەبێت شارەزایی و خولیای خۆی بۆ هەڵدانەوەی تابلۆ ڕەنگا و ڕەنگەکانی میتۆدە نوێیەکان تەرخان بکات، یەکێکیش لەو بوارە نوێیانەی مێژوونووسیی بریتییە لە وروژاندن و نووسین لەسەر منداڵێتی بە درێژایی مێژوو.
[1]