ئەم دۆیە بۆ ئەو دۆدانە باشە
دۆدانە: پێستەی مەڕە، بە جەفت و پەلکە هەناران خۆش دەکرێت و دەبێتە مەشکۆڵەیەکی چەرمیی دۆی تێ دەکرێت وەکوو تورەگەیەکه، پڕی دەکرێت لە دۆ، دۆ: لە ژەنینی (ماستاو) پەیدا دەبێت لەناو مەشکەدا، دۆ و دۆدان بە یەکەوە ناویان دەهێنرێت، تورەگەی چەرمی چۆن دەبێتە دۆدان، ئەگەر پڕ نەکرێت لەدۆ، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ ئەوە بووە بە ئیدیۆم هاوشێوەی: ژن و مێرد لە گری یەکترن یان ژن و مێرد مەنجەڵ و سەرقاپن، لێرەش بۆ لێک وەشانەوە و بۆ یەک گونجاوی ژن و مێرد، یان کوڕ و کچێک یان دوو کەسی لە یەکترییەوە نزیک لە خاسڵەت و ئەدگار و تایبەتمەندی، دەوترێت: ئەم دۆیە بۆ ئەو دۆدانە باشە. [1]