مێژووی درووستکردنی #هۆتێل فەرەح#
نووسینی: #کاروان کەمال حەسەن چاومار#
خاوەنى ڕاستەقینەى ئوتێل فەرەح حاجی تۆفیقی تازە دەوڵەمەند و سەعەی مارف:
کاتێک حاجى تۆفیق بڕیار دەدات ئوتێلەکە درووست بکات خشتى ئوتێلەکە لە کاک سەعەى مارف دەکرێت خەڵک و هاوڕێیانی دەڵێن ئەى بۆ نابنە شەریک؟ ئیتر یەکجارى پێکەوە دەست لە دەست و قوەت لە خوا، دەبنە شەریک پێکەوە.
کورتەیەک لەسەر (هۆتێل فەرەح):
(هۆتێل فەرەح) دەکەوێتە ناوەندی شاری #سلێمانی# نزیک مزگەوتی گەورەی سلێمانی کە ئیستاش شوێنەواری هۆتیلەکە ماوە.
هەروەها هۆتێل فەرەح کە بە کۆنترین هۆتێل دادەنرێت، بەداخەوە مێژووی درووستکردنەکەی نادیارە، چەند ڕا و بۆچونێکی جیاواز هەیە لەسەری کە مێژوونووسان و کەسایەتییە کۆنەکانی شاری سلێمانی باسی لێوە دەکەن، ئەم ئوتێلە ناوی فەرەح بووە، ناوەکەشی لە ئوتێل فەرەحی شاری #بەغدا# وە وەرگیراوە، بە پێی بۆچونەکان مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی بیستەکان، بەڵام ڕوون نییە پێشتر بیت یان دواتر، بەڵام تا ساڵانی هەشتاکان پێشوازی لە میوانان کردووە، ساڵانی نەوەدەکان بۆ دواوە ئەم ئوتێلە بەرەبەرە وەک کەلاوەیەک دەمێنێتەوە دەستی لێ هەڵدەگیرێت، بەڵام لە ساڵى 2015دووبارە نۆژەن کرایەوە و کراوە بە مۆزەخانەیەکى کەلتوورى.
لە بەردەم ئەم ئوتێلە گەراجێک هەبووە کە بە گەراجی قالە ناسرابوو، دیارە مەخسەدیان قادر چاوجوان بووە ئەم گەراجە موڵکی سەعید مارف و حاجی تۆفیقی تازە دەوڵەمەند بووە، گەراجەکە ئۆتۆمبیل و پاسی تەختە و ئەسپ و ماین تیایدا دەوەستان و بارەکانیان تیادا دادەگرت کە پێک هاتبوون لە بەروبووم و کەلوپەل، زۆربەی خەڵکی شارەکانی #کەرکووک# و #ڕانییە# و #قەڵادزێ# ڕوویان دەکردە ئەم ئوتێلە، بەرانبەری ئوتێلەکەش خان بووە، ئەسپ و ماینەکانیان لەوێ داناوە. [1]