بە گیای بەهاردا ناڕیخێنێ
لە سنووری #سلێمانی# وتراوە #بە گیای بەهار ناتووڕێنێ#، ئاژەڵێک لە نێرینەی بەهارێ کە گیاوگوڵ سەری بە یەکەوە ناوە تێر بخوات و مەستی ئەو لەوەڕە بێت بەهۆی تێر و پڕییەوە دەتووشکێنێ، دەڕیخێنێ، دەتوڕێنێ، ئینجا ئەگەر بزنێک یان مەڕێک دەغەر- دەغەڵ و ئایەغ بێت و لەڕو لاواز و نەخۆش بێت لێی چاوەڕێ ناکرێت لە سەرماوسۆڵەی زستانی قوتاری بێت و بگاتە بەهارێ تاوەکوو سەرلەنوێ لە گژوگیا و لەوەڕی بەهارێ تێر بخوات و بڕیخێنێ، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ وەکوو سووکایەتی بە پیاوێکی لەڕ و سیس کە نەخۆشی دابێتییەوە هەناوی و حاڵی زۆر شڕ بێت بەتەوسەوە دەوترێت: بە گیای بەهاردا ناڕیخێنێ. [1]