بەردی نزیک پێت دەکەوێ
وتراویشە: #بەردی گەورە لە نزیکەوت پێدەکەوێ#، لە کێو و هەرد و زنار و تەلانەکانی کوردستان ئەگەر لەلاپاڵێکەوە نزیک بیت، بەردی ئەو قەدپاڵەی بە تەنیشت کێوەکەوەیە خلۆربێتەوە پێت دەکەویت و دەتپێکێت و دەکەوییە ژێرییەوە، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ خزمی خوێنی خراپ کە زیاتر لە هەموو کەسێک زیانت پێ دەگەیەنێت و وتراوە: بەردی نزیک پێت دەکەوێ. [1]