بەردی بکوشی ئاوی لێ دینی
بەرد کانزاییەکی سفت و سۆڵ و یەکانگیر و سەختە، تەنێکە لەبەر ڕەقێتی زۆر بە ئاسانی وردوخاش نابێت، ئەو ڕەقێتییەی کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێکی بەهێز و خورت و خاوەن شان و باڵ و وزە و جەستەیەکی ساغ یان کەسێکی دەسەڵاتدار بۆ ئەمانە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ وتراوە زۆر بەکار و دەسەڵاتە دەتوانێت: بەردی بکوشی ئاوی لێ دینی.[1]