ناونیشانی پەرتووک: شیکاری پراگماتیکی گوتاری مانەوەی ئێزدی لە ڕۆمانی (#شنگال، هایێ ل من#)
ناوی نووسەر: #غازی حەسەن#
شوێنی چاپ: ئەمەریکا
چاپخانە: چاپی ئەلەکترۆنی و مافی چاپکردنەوەی بۆ نووسەر پارێزراوە
ساڵی چاپ: 2020
پەیوەندی بە شیکردنەوەی پراگماتیکی (بنەمای هاریکاری) (گرایس)ەوە هەیە، ئێمە پێمان وایە، ئەم جۆرە ناونیشانە پەیوەندیان بە لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لەلایەک هەیە و لەلایەکی دیکە زمانی کوردی پێویستی زۆری بەم جۆرە بابەت و ناونیشانانە هەیە. کە بریتییە لە شیکردنەوەی گوتاری مێژوویی تەسلیم نەبوونی چیای سەنگال و مانەوە و بەردەوامی ئێزدیەکان. دوای لێکدانەوەیەکی زۆر لەسەر ئەوە ساخ بوومەوە ناوی بنێم (شیکاری پراگماتیکی گوتاری مانەوەی ئێزدی لە ڕۆمانی شنگال، هایێ ل من)، کە نووسەرەکەی (کەریم کاکە)یە. هەرچەندە ئارەزووی ناونیشانی درێژ ناکەم، بەڵام لەم جۆرە شیکارییەدا ناچار دەبم، خۆ لە ناونیشانی شیعری دوور بخەمەوە.
دویا پرسین ل خودای هەندێک برای (ئێزدی) بە ڕاستمان زانی لە جیاتی (ئێزیدی) بنووسین (ئێزدی).
پراگماتیک دەتوانێت بەرکارهێنانی زمان بەشێوەیەکی قووڵ و کارا لێک بداتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی زمان (بەکارهێنانە لە دەروبەرێکی دیاریکراودا). (زمان پەیوەندیکردن و هاوکارییە بۆ گەیاندی زانیاری و لێکگەیشتن و دروستکردنی گوتار).[1]